بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئیننگلیزی زمانی نەشناڵ کانتێکست پاگەندەی کرد کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێش دیدار لەگەڵ ئەردۆغان لە ئەنقەرە لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەنجام داوە. ئەو پێوەندیە ڕێک چەند کاتژمێر پێش لە چوونی بارزانی بۆ تورکیایە و نیشانەیەک لە ڕۆڵی ناوبژیوانانەی ناوبراو لە نێوان ئەنقەرە و هێزەەکانی کوردی سووریایە.
بارزانی دوو ڕۆژ پێش لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیداری کرد. لە ئەو کۆبوونەوە، ئیبراهیم کالین سەرۆکی میتیش ئامادە بوو.
جەخت لەسەر سیستەمی لامەرکەزی لە سووریا
بارزانی ڕۆژێک پێش لە سەفەری بۆ ئەنقەرە، لە کۆنفڕانسێکدا لە هەولێر لێدوانی دا و جارێکی دیکە لەسەر سیستەمی لامەرکەزی لە داهاتووی سووریا جەختی کرد. ناوبراو وتی: ئەگەر بڕیارە گرووپە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لە ئاشتیدا پێکەوە ژیان بەسەر بەرن، سیستەمی سیاسی داهاتووی سووریا ناتوانێت تاک لایەنەیی بێت. ئەوەشم بە ئەحمەد شەرع وتووە.
ناوبراو زیادی کرد کە چاوەڕوانی بۆ تێکەڵ بووونی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا ناڕاستبینانەیە، چونکوو ئەو هێزانە لە ساڵانی ڕابردوو تێچوویەکی قورسیان بۆ سەقامگیری لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داوە. لە هەمان کاتدا، بارزانی داوای لە هەسەدە کردووە ، راستەوخۆ لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ بکات و ڕۆڵی چالاکتر لە ڕەوتی سیاسی وڵات بگێڕێت.
ناوبژیوانی لە سێبەردا
بە نووسراوی ئەو گۆڤارە، هێشتا دیار نییە کە ئایا بارزانی پەیامێکی لەلایەن مەزڵۆم کۆبانێوە بۆ بەرپرسانی تورکیا گواستووەتەوە یان نا. بەم حاڵەوە، کاتی پێوەندی تەلەفۆنی و دیدار لەگەڵ ئەردۆغان بەڕوونی نیشانی دەدات کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ کردنەوەی ڕێگای پێوەندی لە نێوان هەسەدە و ئەنقەرە- هەوڵێک کە ئەگەر سەرکەوتوو بێت ڕێگری دەکات لە چڕ بوونەوەی پێکدادانە نوێیەکان لە باکووری سووریا.
بە پێی نووسراویNational Context ، بارزانی پێوەندیەکی نزیکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع و براکانی هەیە. ئەو ئەمساڵیش لە کۆنفڕاسنێکدا لە تورکیا لەگەڵیان دیداری کردبوو، جودا لە ئەوە، لە ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرینگی لە باشتر کردنی پێوەندی نێوان تورکیا و ئیمارات لە یەکێک لە قەیراناوی ترین خولەکانی پێوەندی دوو وڵاتەکە گێڕا؛ کاتێک کە ئەردۆغان بەدوای ناوبژیوانێکی جێگای بڕوا لە ناوچەکە دەگەڕا.
ئەو گۆڤارە پاگەندەی کردووە کە بە پێچەوانەی هەندێکی تر لە بنەماڵی بارزانی، نێچیرڤان بەردەوام پێوەندی خۆی لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ پاراستووە.
هۆشداریی تورکیا و ڕێککەوتنی دیمەش -هەسەدە
سەفەری بارزانی بۆ ئەنقەرە تەنیا یەک ڕۆژ دوای لێدوانی ناوبراو لە هەولێر و دوو ڕۆژ دوای دیداری مەزڵۆم کۆبانێ لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە دیمەشق بوو.
بە وتەی بەرپرسانی سووریا، ڕێککەوتنی دیمەشق هەسەدە کە لە 10 ی مارس واژۆ کراوە، ئۆلتیماتۆمێکی شاراوەی تێدایە بۆ دەسپێکی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی. بەم حاڵەوە تورکیا هۆشداریی داوە کە ئەگەر تا ئەو کاتە پێشکەوتنێک ڕوو نەدات، سەبری ئەنقەرە کۆتایی دێت و لەوانەیە هێرشێکی سەربازی نوێ بکات.
دژایەتی لەسەر فیدرالیزم و مۆدێلی هەرێمی کوردستان
تورکیا هێشتا هەر جۆرە فیدراڵیزمێکی کوردی لە سووریا بە شێوەی یەکلایی ڕەت دەکاتەوە؛ هەڵوێستێک کە دەوڵەتی دیمەشقیش لەگەڵی هاوڕایە. بەرپرسانی سووریا باسی ئایدیای لامەرکەزی بوونی ئیداری دەکەن بەڵام هەر جۆرە لامەرکەرز بوونێکی سیاسی کە بریتی لە هێزی سەربازی سەربەخۆ بێت، رەت دەکەنەوە.
لەە هەمان کاتیشدا، هەرچەندەە بارزانی لە لێدوانێکدا ڕاشکاوانە بەرگری لە سیستەمی لامەرکەزی و پاراستنی بەشێک لە پێکهاتەی ئێستای هەسەدە کردووە بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان بە نەشناڵ کانتێکستیان وتووە کە ناوبراو لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ هۆشداریی داوە کە ئەزموونی هەرێم لە سووریا ناتوانێت دووپات ببێتەوە، چونکوو بەستێن و پێکهاتەی سیاسی دوو وڵاتەکە جیاوازە.
کەەناڵی بارزانی؛ میکانیزمێک بۆ ڕێگری لە پێکدادان؟
بە بڕوای چاوەدێران، پێوەندی ناراستەوخۆی نێوان مەزڵۆم کۆبانی و ئەردۆغان لە ڕێگای نێچیرڤان بارزانیەوە دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی لە کۆنترۆڵی ئاڵۆزییەکان لە نێوان تورکیا و هێزەکانی کوردی سووریا بگێڕێت. تورکیا لە مانگەکانی دواییدا سیگناڵگەلێکی لە ئەگەری بەرز کردنەوەی گوشاری سەربازی تا کۆتایی ئەمساڵ ناردووە.
ئەو گۆڤارە لە کۆتایی راپۆرتەکەی خۆیدا نووسی: کردنەوەی کەناڵی بارزانی دەتوانێت وەکوو میکانزیمێک بۆ ڕێگری لە پێکدادانی راستەوخۆ و پاراستنی دۆخی لەرزۆکی ئێستا بێت- بەڵام ئەوەی کە ئەو ڕێکارە دەتوانێت هاوکێشەی ناسەقامگیری ئێستا بپارێزێت یان نا، هێشتا نادیارە.
Your Comment